(Creating Short Fiction) كتێبێكی نووسه‌ری ئه‌مریكایی (ده‌یمۆن نایت-Damon knight)ه (1922-2002)، كه مامۆستای كڵاسی چیرۆكنووسین بووه و وه‌رگێڕی ئێرانی (مهدی فاتحی) به (داستان نویسی نوین) ته‌رجه‌مه‌ی كردووه و ماناكه‌شی (خوڵقاندنی كورته‌چیرۆك)ه. ئه‌م كتێبه زۆر وانه‌ی گرنگی تێدایه بۆ چیرۆكنووسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چیرۆكی نوێ بنووسن، لێره به‌دواوه هه‌وڵده‌ده‌م به‌ش به‌ش ئه‌م كتێبه ته‌رجه‌مه بكه‌م و بڵای بكه‌مه‌وه. ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنینه‌وه پێشه‌كی نووسه‌ره.
له فارسییەوە: محەمەد کەریم
پێشه‌كی
2-2
توانای نووسه‌ری له هه‌موو خه‌ڵكدا هه‌یه و گرنگ نییه كه بێگومان هه‌ر هه‌مووی قبووڵ بكه‌یت. كه‌سانێكی گه‌نجی زۆر به توانا ده‌ناسم كه ته‌نیا به كێشه‌یه‌ك یان به رێگرییه‌ك وازیان له نووسین هێنا و ئیتر درێژه‌یان پێنه‌دا، كه‌سانێكم بینی سه‌ره‌ڕای بوونی توانایه‌كی مامناوه‌ندی و چه‌ند خاسیه‌تێكی تایبه‌ت، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان دا و بوون به نووسه‌ری پڕۆفیشناڵ. له راستیدا، من ئه‌گه‌ر بشمه‌وێت، ناتوانم ئیراده له تۆدا دروست بكه‌م. هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌توانم پێت بڵێم ئه‌وه‌یه كه پێویستیت به‌چییه و له به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زاییدا یارمه‌تیت بده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له نووسه‌رێكی تازه‌كاره‌وه بكه‌م به نووسه‌رێكی پڕۆفیشناڵ.
له چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتوودا وه‌كو به‌ده‌نێكی ساغڵه‌م، هه‌موو ئه‌ندامه‌كان بۆ ئامانجێك ئیش ده‌كه‌ن و پێكه‌وه یه‌كه‌یه‌ك پێكده‌هێنن. هه‌ڵبه‌ته ته‌نیا هه‌ماهه‌نگی به‌س نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ت له‌بیرنه‌چێت كه چیرۆك پێویستی به پاكنووسی و ره‌خنه هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر چیرۆكێك به چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م بدرێت، ئیتر پێویست به فێربوون ناكات. فێربوون كاتێك پێویسته كه هه‌ست به‌وه بكه‌یت هه‌ندێك له شته‌كان رێك و راست ده‌رناچن یان وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ناده‌نه‌وه، به تایبه‌تی كاتێك ده‌ته‌وێت ده‌قێكی پرۆفیشناڵ بنووسیت.
هه‌ندێك له هاوڕێ كۆنه‌كانم كه به‌بێ هیچ فێركردنێك خۆیان به هه‌وڵی خۆیان بوون به نووسه‌ر، له‌و باوه‌ڕه‌دان كه كه‌سانی تریش ده‌بێت به هه‌مان شێوه ببن به نووسه‌ر. به‌ڵام ئه‌مانه ئه‌وه‌یان له‌بیركردووه كه ساڵانێكی زۆر هه‌وڵیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی فێری نووسین بن. ده‌توانین بڵێین نووسین وه‌كو پاسكیلسواری وایه، كاتێ پاسكیلسواری ده‌كه‌ین، هه‌موو شتێك ئاسان و سروشتی دێته‌به‌رچاو. به‌ڵام زۆرجار ئه‌وه‌مان بیرده‌چێته‌وه كه چه‌ند جار كه‌وتووین هه‌تا فێری
پاسكیلسواری بووین.
پاش ئه‌م هه‌موو خاكه‌ڕاییه‌ی له‌م پێشه‌كییه‌دا هه‌مبوو، به‌شێكی زۆری ئه‌م كتێبه ته‌واو ده‌مارگیرانه‌یه، ئه‌وه‌ش كێشه نییه چونكه واقیعه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه من مرۆڤێكی خۆپه‌رست و ده‌مارگیر و لووتبه‌رزم، شتێك كه ده‌بێته هۆكاری نواندنی ئه‌م شتانه له ئیشه‌كه‌مدا ئه‌وه‌یه كه من ئیشه‌كه‌م به ئاسانی كردووه. له‌خۆڕازیبوونم هه‌میشه ده‌مخاته پێكه‌نین، به‌ڵام له‌وانه‌یه دوای نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ ته‌مه‌ن بتوانم ئه‌م هه‌سته‌ی خۆم سه‌ركوت بكه‌م.
به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌مه‌وێت تۆ سه‌باره‌ت به رێساكانی نووسه‌ری خۆم به‌دگومان بكه‌م. پێت وانه‌بێت ئه‌گه‌ر دژی رێساكانی من بیت رێك ده‌كه‌ویته هه‌ڵه‌وه. تۆش وه‌كو هه‌ر كه‌سێك مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی خۆت هه‌یه و سه‌ره‌نجام به خستنه‌لاوه‌ی هه‌ندێك له رێساكانی من رێگه‌چاره‌ی خۆت ده‌دۆزیته‌وه، ته‌نیا نابێت ئه‌وه‌ت له‌بیر بچێت رێگه‌چاره‌ی تریش تاقی بكه‌یته‌وه.
له كۆتاییدا ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی من لێره‌دا گوتم، له‌وانه‌یه تۆم هاندابێت كه له هه‌موو بینای چیرۆكه‌كه‌تدا رێساكانی من به‌كاربهێنیت، به‌ڵام من هیچ كاتێك پێشنیازی ئه‌وه‌ت بۆ ناكه‌م و ناشمه‌وێت وه‌كو لاڵێكیش حساب بۆ تۆ بكه‌م. هه‌وڵ بده كاتێكی زۆر بۆ نووسینه‌كانت ته‌رخان بكه‌یت- له‌سه‌ر كاره‌كته‌ر و دیالۆگ و پلۆت ئیش بكه- هه‌تا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ی پێشكه‌وتنێك نه‌هاتۆته‌دی، پاشه‌كشه مه‌كه. پاش ئه‌وه ته‌ركیز له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی چیرۆك بكه، هه‌وڵ بده هۆشیارانه و به حسابكردن بۆ بنه‌ماكان به‌ره‌و پێشه‌وه بچیت.
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه (به‌و حسابه‌ی كتێبه‌كه‌ت له‌به‌ر ده‌ستایه) به قه‌ڵه‌می ره‌نگاو ره‌نگ خه‌ت بێنه به‌ژێر هه‌ندێ رسته‌دا، پاشان كه زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چوویت، دووباره كتێبه‌كه بخوێنه‌ره‌وه و ئه‌و رستانه‌ی سوودیان هه‌یه بۆت به ره‌نگێكی دیكه خه‌ت بێنه به‌ژێریاندا، جاری دواتریش به قه‌ڵه‌مێكی دیكه خه‌ت بێنه به‌ژێر رسته‌كاندا، سه‌ره‌نجام كتێبه‌كه‌ت وه‌كو په‌لكه‌زێڕینه جوان دێته‌به‌رچاو.
حاڵی حازر ناتوانم هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به‌یاد بهێنمه‌وه كه له نووسینی ئه‌م كتێبه‌دا یارمه‌تییان داوم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت سوپاسی كۆلیجه‌كه‌م بكه‌م بۆ كۆنفرانسی «میلفۆرد». هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا به‌جدی دیالۆگیان له‌گه‌ڵ كردووم و بیروڕامان گۆڕیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی خوێندكاران و هاوكارانم ده‌كه‌م له كڵاس و زانكۆی ویلایه‌تی میشگان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م «كیتی ڤیلهلم» كه له وانه وتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دا یارمه‌تییه‌كی زۆرم ده‌دات كه له سه‌ره‌تادان. هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه شتی زۆریان لێوه فێربووم.
سه‌رنج: ئه‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه و ئه‌و راهێنانه‌ی ده‌یكه‌ین هه‌موویان به‌یه‌ك خه‌تی رێسایی رێكخراون و هه‌موو بابه‌ته باسكراوه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. تۆ ده‌توانیت به ئاسانی راهێنانه‌كان بكه‌یت. ئه‌گه‌ر ویستت، ده‌توانیت هیچ كام له‌و راهێنانه نه‌كه‌یت و دژیان بوه‌ستیته‌وه، به‌ڵام فه‌رامۆشیان مه‌كه چونكه هه‌ندێكیان به‌ڕاستی به‌سوودن.
سه‌رچاوه: داستان نویسی نوین. ص 13-18