مۆنۆدرامای (سەلمە) دوو خەڵاتی لە ئوردن بەدەستهێنا

10:28 - 2024-06-02
هەمەرەنگ
462 جار خوێندراوەتەوە

مۆنۆدرامای (سەلمە) دوو خەڵاتی لە ئوردن بەدەستهێنا



بۆ ماوەی پێنج رۆژ، تیپی شانۆیی هەواری کەرکوک بە نوێنەرایەتی کوردستان و کەرکوک و عیراق بەشداریکرد لە حەڤدەهەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی عەشیات سروتی ئوردن بە نمایشی مۆنۆدرامای (سەلمە) بە زمانی ئینگلیزی و توانی دوو خەڵاتی گرنگ بەدەستبهێنێت یەکەمیان (باشترین نمایش) و ئەوی تریان (باشترین ئەکتەر) كە کچەئەکتەری فەرەنسی ئوریلی ئیمبیرت رۆڵەکەی بینی.

نەژاد نەجم، دەرهێنەری مۆنۆدراماکە خۆشحاڵی خۆی بەم ئەنجامە دەربڕی و ئەوەی خستەڕوو کە تیپەکەیان هەردەم پێشەنگ دەبێ لە هەر بەشداریکردنێکی نێودەوڵەتی.
نەژاد سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە پشتگیریان لە تیپی شانۆیی هەوار کردوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان