قوباد تاڵەبانی: بەزاندنی سەروەریی خاکی کوردستان و عیراق لە زیادبوونێکی مەترسیداردایە

10:00 - 2022-06-17
کوردستان
590 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە،
دەستدرێژیکردن و بەزاندنی سەروەریی خاکی کوردستان و عیراق لەزیادبوونێکی مەترسیدار دایە.
ئاماژەشی کردووە کە وێڕای ناڕەزایی دەربڕین و ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە لەهەر وڵات و لایەنێکەوە بێت، بەڵام ناکرێت چیتر تەنها بەلێدوان و بەیاننامە؛ ناڕەزایەتی دەرببڕین و چاوەڕوانی هێرشێکی تر بین.
دەقی پەیامەکە: 
دەستدرێژیکردن و بەزاندنی سەروەریی خاکی کوردستان و عیراق لە زیادبوونێکی مەترسیدار دایە.
وێڕای ناڕەزایی دەربڕین و ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە لەهەر وڵات و لایەنێکەوە بێت، بەڵام ناکرێت چیتر تەنها بە لێدوان و بەیاننامە؛ ناڕەزایەتی دەرببڕین و چاوەڕوانی هێرشێکی تر بین. پێویستە حکومەتی فیدراڵی عیراق رۆڵ و هەڵوێستی جدی هەبێت و لە رێی گفتوگۆوە سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابنرێت.
داوا لە وڵاتانی دراوسێ و دۆستەکانیشمان دەکەین رێز لە تایبەتمەندیی ھەرێمی كوردستان بگرن و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیانی كوردستان لەوە زیاتر نەخەنە مەترسییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان