لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ

وەستا رەسوڵ زانیاریی نەبیستراوی لەبارەی شەڕی داعشەوە خستەڕوو

12:31 - 2024-06-02
کوردستان
449 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 30/5/2024، لە پێنجەم كۆڕی ساڵۆنی كوردستانی نوێ و لە چوارچێوەی هەفتەیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، كتێبـی بیرەوەرییەكانی وەستا رەسوڵ لە شەڕی داعشدا، ناساندنی بۆ كرا.
وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری چواری باشووری كەركوك لە شەڕی دژی داعش لەماوەی ساڵانی 2014-2017دا، بیرەوەرییەكانی لە دووتوێی دووبەرگدا چاپ كردووە.
لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوان و كەسانی راگەیاندنكار و رۆشبیر و فەرماندە سەربازییەكان ئامادەبوون، نووسەر باسی لەوەكرد كە رۆژانە لە دەفتەرێكی بچووكدا بیرەوەرییەكانی خۆی لەو شەڕەدا یاداشت كردووە و پاراستوونی تا ئەم كتێبەی لێ بەرهەم هاتووە. پاشان بەخێرایی باسێكی كتێبەكە و هەلومەرجی ئەوكاتەی شەڕەكان و قارەمانێتی پێشمەرگەی كرد، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین زانیاریی نەبیستراوی لەبارەی شەڕی داعشەوە خستەڕوو.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئاماژەی بە سەروەختی ریفراندۆم و لێكەوتەكانی كرد.
دواتر كتێبەكە بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا و وەڵامی چەندین پرسیاریش درایەوە.

#داعش

بابەتە پەیوەندیدارەکان