ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
به پێی راپۆرتێكی فه‌رمانگه‌ی گومرگی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق، جگه له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، ته‌نیا له دوو مانگدا گه‌یشتۆته 1.6 ملیار دۆلار و كۆی گشتی هه‌نارده‌ی ئێرانیش بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه به رێژه‌ی 3.77 زیادی كردووه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه ته‌نیا له‌و دوو مانگه‌دا سه‌رجه‌م هه‌نارده‌ی ئێران، جگه له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، گه‌یشتۆته 25.2 ملیار دۆلار و زۆرترین هه‌نارده‌شی بۆ چین بووه، كه به بڕی 2.193 ملیار دۆلار كاڵای بۆ ئه‌و وڵاته ناردووه، له دوای چینیش عیراق به پله‌ی دووه‌م دێت، كه به بڕی 1.6 ملیار دۆلار كاڵای بۆ ناردووه و توركیاش به پله‌ی سێیه‌م دێت و به بڕی 729 ملیۆن دۆلار و پاكستان له پله‌ی چوره‌مدا به بڕی 383 ملیۆن دۆلار كاڵای بۆ ناردووه.
له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێران كاڵایان بۆ هه‌نارده ده‌كات عیراق به پله‌ی دووه‌م دێت، كه له دوو مانگدا به بڕی 1.6 ملیار دۆلار كاڵای بۆ ناردووه
سه‌باره‌ت به هاورده‌ی بازرگانی ئێرانیش راپۆرته‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی گومرگی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه پێنج وڵات سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هاورده‌ی ئێرانن، ئه‌وانیش ئیمارات به پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه به بڕی نۆ ملیار دۆلار كاڵای لێ هاورده كردووه، چین به پله‌ی دووه‌م دێت به بڕی 8.8 ملیار دۆلار و توركیا به پله‌ی سێیه‌م به بڕی 3.3 ملیار دۆلار و ئه‌ڵمانیا و هیندستان یه‌ك له دوای یه‌ك پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌میان به‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیوز