ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق کۆبوونەوە

06:11 - 2024-06-04
کوردستان
690 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی 6ی 2024 کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عیراق بە ئامادەبوونی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێم، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هەواڵگری و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان  تاوتوێکران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تەئکیدیان لە هاریکاری زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەکان و یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان کردەوە لەپێناوی سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.

هاوکات هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و یاسا شکێنان، لابردنی بەربەستەکانی بەردەم کێشەکان و دۆسێ هاوبەشەکان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و لەسەر بنەمای یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی نیشتمانیی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان