چنار عەزیز لەبارەی ژیانییەوە بە دوالاپەڕی وت: لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕیندا خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆسم لە فەلسەفەدا. ماوەی شەش ساڵە دەنووسم، یەكەم بابەتیشم بە ناونیشانی كاریگەری جەنگ لەسەر منداڵان لە كوردستانی نوێدا بڵاوكرایەوە كە بابەتێكی وەرگێڕدراو بوو، خاوەنی سێ بەرهەمی چاپكراوی پەروەردەییم بە ناونیشانەكانی (تێڕوانینێكی نوێی پەروەردە لە ساڵی 2021، رۆڵی پەروەردە لە گۆڕانكاری كۆمەڵگەدا، بابەت گەلێكی پەروروەردەیی لە ساڵی 2024)، لە ئێستادا هیچ بەرهەمێكی دیاریكراوم بۆ داهاتوو دانەناوە، تەنها لە بواری نووسیندا كاردەكەم و پیشەكەی خۆمم خۆشدەوێت، چونكە دنیای نووسین، كەشفی جوانییەكانی ژیانت بۆ دەكات، دەستت دەگرێت و گەشتت پێدەكات بەناو تاریكییەكان و هەنگاونان بۆ رووناكی، جگە لە زمانی كوردی چەندین وتار و بابەتم لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوتەوە سەر زمانی كوردی، وەك كچێك هەبوونی جەنگ لە دنیا بێخەوشەكەی منداڵاندا دڵتەنگم دەكات، چونكە خەندەی سەر روخساری منداڵ بە نرخترین شتە لەم جیهانەدا، منداڵان هەڵگری هیواكان و خەونەكانی داهاتوون.
یەسنا محەمەد