دابەشكردنی كتێبـی (لەتوڵەیتوڵەوە بۆ ناوزەنگ-چیرۆكی دامەزراندنی یەكێتی)

09:49 - 2022-06-19
کوردستان
719 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر، رەوەست نەوزاد


دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، كۆڕێكی بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس خەڵەف غەفوور لەبارەی كتێبـی (لەتوڵەیتوڵەوە بۆ ناوزەنگ-چیرۆكی دامەزراندنی یەكێتی) سازكرد.
لەكۆڕەكەدا، خەڵەف غەفوور باسی لە سەرەتای دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و وتی: ناوەڕۆكی كتێبەكە لە زاری چوار هەڤاڵ لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی (د.فوئاد مەعسوم، عەبدولڕەزاق فەیلی، عادل موراد و هۆمەر شێخموس) گێڕاومەتەوە، كە چۆن یەكێتی دامەزراوە و دواتریش چۆن گەڕاونەتەوە بۆ شاخ و قۆناغەكانی مێژووی سیاسی لە شاخەوە بۆ شار و تا حوكمڕانی ئێستاش.
باسی لەوەشكرد كە كتێبەكە چاوپێكەوتنی نووسەرە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010.

#ساڵۆنی لاپەرە نۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان