ئارۆ سەنگەر
یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كێك له كاریگه‌رترین و چاره‌نووسسازترین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆتایی پێهێنا كه تایبه‌ت بوو ده‌نگدان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی یانه‌كه كه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌بوو له‌سه‌ر داهاتووی یانه‌كه.
ئامانج له‌و كۆبوونه گشتیه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌كه كه له‌لایه‌ن خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه رێكخرابوو ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رێك له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنان له یانه‌كه بدۆزنه‌وه له رێگه‌یه‌وه كێشه‌ی دارایی چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بتوانن له میركاتۆی یاریزانان ریزه‌كانی یانه‌كه به‌هێز بكه‌ن.
ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ی یانه‌كه پێشكه‌شی كردبوو له‌دوای ئه‌وه دێت قه‌رزی سه‌ر یانه‌كه ملیارێك و 300 ملیۆن یۆرۆی تێپه‌ڕاندوه‌و زیانه‌كانی یانه‌كه‌ش گه‌یشتۆته 600 ملیۆن یۆرۆ، به‌هۆی ئه‌مه‌ش یانه‌كه پێویستی زۆری به‌وه هه‌بوو به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ست بكه‌وێت چونكه له كۆتایی ئه‌و مانگه ده‌سته‌ی خولی ئیسپانیا سنووری مووچه‌ی یانه‌كان به پێی توانای دارایی یانه‌كان دیاری ده‌كه‌ن.
خوان لاپۆرتا داوای له ئه‌ندامانی یانه‌كه كردوو ده‌نگ له‌سه‌ر دوو بڕیار بده‌ن یه‌كه‌میان فرۆشتنی له‌سه‌دا 49.9ی ئه‌و كۆمپانیایه كه سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی كه‌ل و په‌له‌كانی تایبه‌ت به یانه‌كه ده‌كات واته به‌خشینی نیوه‌ی ستۆره‌كانی یانه‌كه به كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێن.
دووه‌م بڕیاریش تایبه‌ت بوو به فرۆشتنی له‌سه‌دا 25ی مافی په‌خشی یارییه‌كانی یانه‌كه بۆ چه‌ند ساڵێك و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت له‌و دوو رێگه‌یه‌وه 700 ملیۆن یۆرۆی ده‌ست بكه‌وێت.
خوان لاپۆرتا و ئیداره‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی یانه‌كه دووچاری شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌بوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆی زیاتر له 5 هه‌زار ئه‌ندام كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، كه‌متر له 800 ئه‌ندامیان به‌شداریان كرد، ئه‌مه‌ش وه‌كو ناڕه‌زایی دژی ئیداره كه یانه‌كه‌یان به‌و دۆخه گه‌یاندوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌دا 65ی ئه‌ندامان ده‌نگیاندا به فرۆشتنی له‌سه‌دا 49.9ی ئیم ئێل بی و خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش رایگه‌یاند چه‌ندین بۆندیان بۆ هاتووه كه بڕی پاره‌كه‌یان له نێوان 200 بۆ 300 ملیۆن یۆرۆ دایه.
دواتریش ده‌نگدان له‌سه‌ر فرۆشتنی به‌شێكی مافی په‌خشی یارییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو كه ئه‌ندامان به‌و بڕیاره‌ش رازی ده‌بن، به‌مه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه به‌ر له 30ی ئه‌م مانگه ئه‌م دوو بڕیاره جێ به‌جێ ده‌كات و به‌هۆیه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت 700 بۆ 800 ملیۆن یۆرۆ بێته ناو خه‌زێنه‌ی یانه‌كه.
به‌هۆی ئه‌مه‌ش یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌توانێت به به‌هێزی بێته ناو میركاتۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه وه‌كو خوان لاپۆرتا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یان نه‌كردبا ئه‌وا به‌هۆی یاسای یاری خاوێن له تیپه‌كانی ئاستی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانیش نه‌یانده‌توانی یاریزان بۆ تیپه‌كان زیاد بكه‌ن.
به‌ڵام ئێستا یانه‌ی بارسێلۆنا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه میركاتۆیه‌كی باش بكات و یه‌كه‌م هه‌نگاویش تۆماركردنی كریستیانسن و فرانك كیسێ ده‌بن كه پێشتر یانه‌كه بۆندی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه.
له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئیداره‌ی یانه‌كه كار ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن مونشن و جول كۆندی به‌رگریكاری سیڤیا و رافینیای یاریزانی لیدز یونایتد و هه‌ریه‌ك له ئه‌لۆنسۆ و ئه‌زبیلیكویتا له یانه‌ی چێڵسی.
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ماوه‌ی رابردوو كاری زۆری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی یانه‌كه زیاد بكات و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه یاریگای كامپ ن‌و به كرێ بدات به هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت یاری تێدا بكات و دوای ئه‌وه‌ش یانه‌كه رایگه‌یاند هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت ئاهه‌نگ له‌و یاریگایه بكات ئه‌وا یانه‌كه به كرێ پێی ده‌به‌خشێت.
هه‌نگاوی داهاتووی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی یاریزانه‌كانیه‌تی و یانه‌كه بڕیاری داوه مووچه‌ی ته‌واوی یاریزانان به رێژه‌ی له‌سه‌دال 500 كه‌م بكاته‌وه جگه له‌و یاریزانانه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندیان به یانه‌كه‌وه كردوه.