یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی به‌ره‌سمی بڵاویكرده‌وه كه بۆچیتینۆی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان له پۆسته‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه و ئینزۆ ماریسكایان له‌جێگای داناوه.
له‌هه‌واڵه‌كه‌ی یانه‌ی ناوبراودا هاتووه كه ماریسكا له رۆژی 1/7/2024 – ەوه پۆسته نوێیه‌كه‌ی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه وه‌رده‌گرێت، ئه‌م راهێنه‌ره ته‌مه‌نی 44 ساڵه‌و له‌دایكبووی ساڵی 1980 یه، خه‌ڵكی ئیتاڵیایه، له‌ساڵی 1998 –ە وه وه‌ك یاریزان یاریی بۆ چه‌ندین یانه‌ی ئیتاڵیا و ئینگلته‌را و ئیسپانیا كردووه، تا ساڵی 2017 به‌رده‌وام بووه، پاشان چۆته بورای راهێنهرییهوهو ئه‌مساڵ وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموون، راهێنان بهیانهیهكی ناوداری وه‌ك چێڵسی ده‌كات.