له‌مه‌ودوا رێگه به‌ مه‌له‌كردن له‌ رووباره‌كانی دهۆك نادرێت

12:29 - 2024-06-11
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

بۆ پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تیی هاووڵاتیان و به‌تایبه‌تیش گه‌شتیاران كه‌ روو ده‌كه‌نه‌ سنووری پارێزگاكه‌، له‌مه‌ودوا مه‌له‌كردن له‌ رووباره‌كانی پارێزگای دهۆك رێپێدراو نابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌نداوی دهۆك بڕیاریداوه‌، رێگه‌ له‌ دیاره‌ی مه‌له‌كردنی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران له‌و رووبارانه‌دا بگیرێت كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری پارێزگاكه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش رووباری نزیك به‌نداوی شاره‌كه‌، ئه‌و بڕیاره‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی حاڵه‌تی خنكان به‌هۆی مه‌له‌كردنه‌وه‌ روو له‌ زیادبوونه‌، ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای وه‌رزی هاویندا، حاڵه‌ته‌كانی خنكان زیاد بكه‌ن و قوربانی زۆریان لێبكه‌وێته‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان