ڤێرستاپین لەكەنەداش یەكەم بوو

02:20 - 2024-06-11
وەرزش
108 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممە 9/6/2024 نۆیەمین قۆناغی پاڵەوانێتی فۆرمۆلا وەن لە کەنەدا بەڕێوەچوو، ئەم پاڵەوانێتییە نۆ قۆناغی بەڕێوەچووە، قۆناغی بەحریەن یەكەمین قۆناغی بووە بەڕێوەبچێت، دوایەمین قۆناغ قۆناغی کەنەدا بوو کە رۆژی  9/6/2024 بەڕێوەچوو، لەم قۆناغەشدا ڤێرستاپین بەبێ ركابەر پلەی یەکەمیی گرت و لاندۆ نۆریس دووەم و جۆرج راسل سێیەم بوو .
ریزبەندیی گشتی
بەتەواو بوونی قۆناغی کەنەدا كە نۆیەم قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییەبوو، ڤێرستاپین بەبێ ركابەر لووتكەی ریزبەندیی گشتی گرتووە، ئێستاش  ئەم پێنج شۆفێرە تەنیا شۆفێرن كە كۆی خاڵەكانیان سنوری 100 خاڵی تێپەڕاندووە و یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندیی گشتیین:
-1 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ)(194 خاڵ).
-2 شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری)           (138 خاڵ).
-3 لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین) (131 خاڵ).

-4 كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری)(108 خاڵ).
-5 سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ)      (107 خاڵ).
قۆناغەكانی تر
ئەم مانگە، یۆنیۆ - 2024 دوو قۆناغی تری ئەم پاڵەوانێتییە لە ئیسپانیا و نەمسا بەڕێوە دەچن كە دەیەمین و یانزەیەمین قۆناغن:
*قۆناغی ئیسپانیا (10) - 23/6/2024.
*قۆناغی نەمسا (11) - 30/6/2024.

بابەتە پەیوەندیدارەکان