یاریی كۆتایی (NBA)

بۆستۆن سێڵتیكس دووەم یاریشی بردەوە

02:27 - 2024-06-11
وەرزش
125 جار خوێندراوەتەوە

خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا پێی ناوەتە یاریی كۆتایی ساڵەوە و هەردوو تیپی بستۆن سێڵتیكس و داڵاس مافریكس ئەم یارییە كۆتاییەی ئەمساڵ دەكەن.
ئەم دوو تیپە پاڵەوانی هەردوو ناوچەی خۆرهەڵات و خۆرئاوا بوون، بەوەش بۆ یاریی كۆتایی ئەمساڵی خولەكە سەركەوتوون، یاریی كۆتاییش لە 7 یاریی پێدێت، كام تیپ توانی 3+1 یاریی لەویتر بباتەوە جامی پاڵەوان بەرز دەكاتەوە.
تیپی بۆستۆن سێڵتیكس ئەمساڵ ئاستێكی نموونەیی پیشاندەدات، پاڵێوراویشە بۆ ئەوەی ئەمساڵ نازناوی پاڵەوان بباتەوە، ئەوەتا توانیویشییەتی یەكەم و دووەم یاریی لە كۆی 7 یاریی كۆتایی لە دڵاس بباتەوە 105-98 و 107-89 ئێستا 2-0 لەپێشەوەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان