ئایلۆن ماسك هەڕەشە لە ئەپڵ دەكات

10:33 - 2024-06-12
ئابووری
398 جار خوێندراوەتەوە

ئایلۆن ماسك خاوەنی كۆمپانیای تێسلا و تویتەر و چەند كۆمپانیایەكی دیكە، لە تویتەرەكەی خۆیدا هەڕەشەی ئەوەیەی كرد، كە بەكارهێنانی ئامێرەكانی ئەپڵ لە كۆمپانیاكانی خۆیدا قەدەغە دەكات، ئەگەر ئەپڵ زیرەكیی دەستكردی ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) تێكەڵ بە بەرهەمەكانی بكات.
ئایلۆن ماسك جەختی كردەوە، بەكارهێنانی ئەو تەكنۆلۆجیایە لە ئایفۆندا مەترسییەكی گەورەیە و قبووڵی ناكەین، مەترسییەكەشی لەوەدایە كە دڵنیا نین ئەپڵ و ئۆپن ئەی ئای زانیارییەكانی بەكاربەران دەپارێزن یان نا.
سكای نیوز

#ئابووری

بابەتە پەیوەندیدارەکان