درێژترین پردی پیادە

11:55 - 2022-06-19
دووتوێ
432 جار خوێندراوەتەوە

لەپێناو جوانکردنی وڵات و لەزەت وەرگرتن لە ژیان و برەودان بە گەشتوگوزار، کۆماری چیک کۆتایی بە پڕۆژەی پردێکی بەرز و جوان هێنا بۆ گەشتیاران کە لەناوچەی دۆڵنی مۆراڤا دروستکراوە و دەکەوێتە نێوان دوو لەتە شاخەوە، خەڵکی دەتوانن بەسەریدا بڕۆن و سەرنج لە دیمەنە دڵڕفێنەکانی ئەوناوە بدەن، ئەو پردە 1125 مەتر لەسەر رووی زەوی و  1135 مەتر لەسەر ئاستی دەریا بەرزە و درێژیەکەی 721 و پانیەکەشی 1,2 مەترە، ئەو پردە ناوی لێنراوە Sky Bridge 721 و بڕیار وایە لە هاوینی ئەمساڵ بکرێتەوە و ببێتە درێژترین پردی پیادەی هەموو جیهان، گەشتیاران بە تکتێکی 20 یۆرۆیی بە بەرزکەرەوە دەچنە سەر شاخەکە و لەوێوە بەسەر پردەکەوە دەتوانن پیاسەک بەناو سروشتی جوانی ئەو دەڤەرە بکەن، بە مەرجێک کاتەکەی لە سەعاتێک و نیوێک زیاتر نەبێت، لە وڵاتاندا ژمارەیەکی زۆر پردی پیادەڕۆ هەن، بەڵام هیچکام لەوانە ئەوندە درێژ نین و گەورەترینیان پردێکە لە وڵاتی پورتوگال کە ساڵی رابردو کرایەوە و درێژیەکەی تەنها 516 مەترە.

سەرچاوە: Travelbook

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان