ئەمڕۆ 19ی حوزەیرانی 2022 بەئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگه، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لیوا روکن بەختیار محمد سدیق، وەک ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: له ماوه‌ی 3 ساڵی كاركردنمان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه شاهێدی زیاتر له 100 گۆڕانكاری بووین له ته‌واوی پۆست و ئه‌ركه جیاوازه‌كاندا، ئه‌مه‌ش خاڵێكی جه‌وهه‌ری و وه‌چه‌رخانێكی گرنگ و تازه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی بووه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
لە دەستپێکی دەستبەکاربوونیشیدا وەک ئەمینداری گشتیی وەزارەت، لیوا روکن بەختیار محمد لە وتەیەکیدا رایگەیاند، سوپاس بۆ متمانەی هەموان و دەخوازم له كاری پێكه‌وه‌یی و گیانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بۆ پێشخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام بین.