دڵبەند مستەفا بەڕێوەبەری گشتی سەتەلایتی گەلی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، دروشمی وەرزی نوێی گەلی کوردستان راستگۆیی و بەرپرسیارێتییە، چونکە کەناڵی گەلی کوردستان لەسەرەتای دەمەزراندنییەوە بەراستگۆیی دەستیپێکردووە، هەروەها میدیایەکی بەرپرسیار بووە.
دڵبەند مستەفا دەشڵێت، کەناڵی گەلی کوردستان میدیایەک نییە بەبێ سەرچاوە هیچ شتێک بڵاو بکەینەوە، هەربۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە هەر هەواڵێک لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە هەواڵێکی راستە.