لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە کرا. لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە، کەوا لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە.
هەروەها وتیشی: لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیارییەکان و سەیرانگاکان بە تایبەت رێگای هەولێر_ شەقڵاوە، نابێت ئۆتۆمبێله بارههڵگەكان هاتوچۆ بكهن.
هاوکات باسی لەوەشکرد ئەو بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆیە.