داهاتە نانەوتییەکانی هەفتەیەکی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راگەیەنرا

12:18 - 2024-06-14
کوردستان
169 جار خوێندراوەتەوە

داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، راگەیەنرا. بەجۆرێک كۆی داهاتی یەك هەفتەی ئەو پارێزگایانە گەیشتووەتە حەوت ملیار 660 ملیۆن دینار.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، ئەمڕۆ هەینی 14/6/2024 داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە، كە لە رۆژی 8/6/2024 تاکو 14/6/2024 داهاتەکە دەگاتە بڕی حەوت ملیار و 661 ملیۆن و 64 هەزار و 920 دینار.
هەروەها ئاماژە بەوەشدرا: رێژەی 88%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 12% یشی بە شێوەی چەك بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان