قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازیکرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چۆنێتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.
هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرد و جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.