سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و لەلایەن د.محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتاریەتەوە پێشوازیکران.
لەو سەردانەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تاجەگوڵینەی رێزو وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و بە شکۆوە لە دەفتەری یادەورییدا لەسەر رۆڵی مام دوا کە وەک سەرکردەیەک هەمیشە بە سیاسەتە حەکیمانەکانی چەتری کۆکەرەوەی هەموولایەک بووە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ ئەو خزمەت و کۆششانەی پێشکەشیکردووە بە تایبەت لە بینادنانی پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە بەرامبەردا مەکتەبی سکرتاریەت سوپاسگوزاریان دەڕبڕی لە بەرامبەر وەفاداری کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مێژووی سەرۆک مام جەلال و دووپاتیانکردەوە کە هەمیشە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبن.