حکومەتی سعودیە هەزاران کەس دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان و رێگەیان نادات حەج بکەن.
تەلال شەلحوب، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا 256 هەزار و 481 کەس، کە بە ڤیزای بارزگانی و نایاسایی هاتبوونە سعودیە، بۆ وڵاتەکانیان گەڕێنراونەوە.
هەروەها وتیشی: بەڕێوەچوونی حەج، رێوشوێنی یاسایی و ئەمنی و ئایینی خۆی هەیە، سەردانکردن نەشێوەی نایاسایی و لە دەرەوەی رێوشوێنە بەرکارەکانەوە، ئاسایشی حاجیان تیکدەدات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەدان کەسیش لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی حەجکردن، بە نایاسایی سەردانی سعودیەیان کرد و تاکو ئێستا بەشێکیان گەڕێنراونەتەوە.