سبەی ژمارەیەکی نوێی زاخاوی زاراوەکان بڵاودەبێتەوە

08:03 - 2022-06-19
کوردستان
578 جار خوێندراوەتەوە

رای گشتی، بابەتێکی گرنگی کۆمەڵایەتی و سیاسییە و بۆ ئیدارەی هەر کۆمەڵگەیەکیش بنەمایەکی گرنگترە و وەک تایبەتمەندییەکی دەسەڵات دەبێت پشتی پێ ببەسترێت. ژمارە 12 ی ئەم دووتوێیە چەندین بابەتی لەخۆگرتووە و لە چەندین گۆشەوە باسوخواسی فکری و قووڵی لێکراوە. هەریەک لەم بابەتانە رەگ و ریشە و مێژووی سەرهەڵدان و شارەزایان و پسپۆڕانی رای گشتی بە وردی باس دەکەن و شێوازەکانی گەڵاڵەبوون و هۆکارەکان و چۆنێتی بڵاوبوونەوەشی دەخەنە بەرچاو.
ئەم دوو توێیە، یەکێکە لە بەرهەمە فکری-سیاسییەکانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ و مانگانە بڵاودەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان