دوای جەژن ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

09:29 - 2024-06-20
کوردستان
162 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە، لایەنەکان لەسەر چەندخاڵێکی سەرەتایی رێکەوتوون.
لەو بارەیەوە د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیاند: لەدوای کۆتایی هاتنی جەژنی قوربان دەبێت یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکرێت و بۆ ئەمەش رێکەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی شارەکەدا کراوە.
هەروەها وتیشی: کۆبوونەوەکە بۆ کارا کردنەوەی ئەنجومەنەکەیە، لەدوای ئەوە لایەنە براوەکان 30 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ رێکەوتن لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکە و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان