كۆژین عومەر، لە بەشی گەشتوگوزاردا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەیە، ئێستا پێشكەشكاری (بەرنامەكان)ە لە كەناڵی گەلی كوردستان.
كۆژین عومەر بە دوالاپەڕەی وت: سەرەتا بە رێكەوت هاتمە ناو دنیای راگەیاندن، بەڵام ئێستا كارەكەم حەزوخولیامە و بەردەوام هـــەوڵ دەدەم لە بوارەكەمدا زیاتــــر بەرەوپێش بچم، ماوەی 9 ســـــاڵیشە لە كەناڵی (گەلی كوردســــتان) هەریەك لە بوارەكانی (پێشكەشكاری و ئامادەكاری و پەیامنێری و مۆنتێریم) ئەزموون كردووە.
كۆژین وتیشی: لای من راگەیەندنكاری سەركەوتوو ئەو كەسەیە كە خاوەنی پەیام بێت و رۆژانە بەردەوام بخوێنێتەوە و ئاگای لە هەواڵ و پێشهاتەكان بێت، من جگەلەوەی پێش پڕۆگرام خۆم بە باشی ئامادە دەكەم، هەمیشە هەوڵ دەدەم بە جوانی و كەشخەیی دەربكەوم، چونكە كاریگەری باشی هەیە لەسەر زۆری بینەر و ڤیو، بێگومان گەلی كوردستان ماڵی دووەمی منە و شانازیە بۆم ئەلف و بێی راگەیاندن لەم كەناڵەوە فێر بووم، لە ئایندەشدا وەك پێشتر بەوپەڕی توانامەوە هەوڵدەدەم باشترین پێشكەش بە بینەرانی ئەم كەناڵە رەنگینە بكەم.
ئالان محەمەد جەزا