بەكورتی

لەكوپا ئەمریكاوە

12:39 - 2024-06-25
وەرزش
223 جار خوێندراوەتەوە


یەكەم كارتی سوور
ئینێر ڤالانسیا-ی یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆكودادۆر بوو بە یەكەم یاریزان لەم پاڵەوانێتییەی كوپا ئەمریكادا بەكارتی سوور بكرێتە دەرەوە، ئەوەش لە یاریی ئۆكوادۆر و ڤێنزوێللادا كاتێك ژووری ڤار لەدەقیقەی 26 ی یارییەكەدا ئەو بڕیارەیان بە ناوبژیوان ووت،  هەر ئەم كرانە دەرەوەیەش بووبە هۆی دۆڕاندنی ئۆكوادۆر 1-2 هەرچەندە تایمی یەكەمی یارییەكەش 1-0 لەپێشەوە بوو.
بەتەمەنترین یاریزان
كلاودیۆ براڤۆ-ی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی چیلی لەم سەدەیەدا بوو بە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی كوپا ئەمریكا، ئەمەش پاش ئەوەی لە تەمەنی 41 ساڵ و 69 رۆژیدا لە یاریی چیلی و پیرۆدا كە بەبێ گۆڵ كۆتاییهات، پارێزگاریی لە گۆڵی چیلی كرد.
رەخنەی هەیە
رۆناڵد ئاراوخۆ-ی بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای چووە ریزی ئەو یاریزانانەی كە رەخنەی زۆریان لە زەوی و چیمەنی یاریگاكانی كوپا ئەمریكا هەیە، هەرلەسەرەتای دەستپێكردنی ئەم كوپا ئەمریكایەوە كۆمەڵێك یاریزان رەخنەی زۆریان لە چیمەنی یاریگاكانی كوپا ئەمریكا هەیە و دەڵێن خراپی چیمەنەكان وا دەكات ئاستی تیپ و یاریزانەكان وەك پێویست دەرنەكەون.
مێسی ئامادەیە
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە نهێنی و دوور لە چاوی كامێراكان راهێنانەكانی خۆی دەكات ئەوەش بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەمجارەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی، سكالۆنی راهێنەریشیان هیچ یاریزانێكی كەم نییە و سەرجەمیان بۆ ئەم یارییە ئامادەن لەنێویاندا لیۆ مێسی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان