لیڤاندۆڤسكی وەڵام دەداتەوە

هۆكاری دۆڕاندنەكەیان بە نەمسا، چی بوو؟

12:50 - 2024-06-25
وەرزش
103 جار خوێندراوەتەوە

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی پۆڵەندا، دوای بێهیوا بوونی وڵاتەكەی لە یۆرۆی ئەڵمانیادا، یەكەم لێدوانی سەبارەت بەم ئەنجامە خراپە داو هۆکاری ئاوت بوونیان لەم یۆریە دەخاتە روو.
لیڤا و پۆڵەندا لە گروپی چوارەمدا بوون، نەمسا و فەرەنسا و هۆڵەنداشیان لەگەڵدا بوو، یەكەم یاریی 1-2 بە هۆڵەندا دۆڕان، دووەم یاریشیان 1-3 بە نەمسا دۆڕاند، ئەم دوو دۆڕاندنەیان لە سەركەوتن بۆ قۆناغی دووەم بێبەشیكردوون، یاریی سێیەمیشیان زۆر قورسە و لەگەڵ فەرەنسا یاریی دەكات و فەرەنسییەكانیش دەبێت یارییەكە ببنەوە.
سەبارەت بەم ئەنجامە خراپانەو بە تایبەتیش دۆڕاندنیان 1-3 بە نەمسا لیڤا ووتی: نازانم لە تایمی دووەمی یارییەكەدا بۆ وامان بەسەر هات، لەم تایمەدا ئێمە هێڵەكانی یارییكردنمان كرابوونەوە و هەڵبژاردەی نەمساش ئەم خراپییەی ئێمەیان قۆزتەوە و دوو گۆڵیان لێكرید.
لەدرێژەی لێدوانەكەیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردبۆوە، ووتی: من بۆ ئەم یارییە ئامادە بووم، راهێنانی پێش ئەم یارییە راهێنانی تەواوم كردبوو، دەمتوانی لەسەرەتاوە یاریی بكەم، بەڵام راهێنەر لەسەر كورسی یەدەك داینیشانم و یاریی پێنەكردم.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان