تەمەن و هاندەر بوون

12:53 - 2024-06-25
وەرزش
159 جار خوێندراوەتەوە


هاوڕێ شەریف رەشید

وەک دەزانین ئێســــــــتا 17 -هەمین پاڵەوانێتیی یۆرۆ و 48 -ەمین پاڵەوانی کوپا ئەمریکا دەستیان پێکردووە و یارییەکانیان بەردەوامن.
 لـــــە کاتی بەڕێوەچوونی ئەم دوو پاڵەوانێتییە گرنگەدا، سەرجەم هــــــەوادارانی تۆپی پێ، بەبێ جیاوزی تەمەن، چ ڕاستەوخۆ لە ناو یاریگاکان و چ ناراســــــتەوخۆ لە پارک و ڕێســـتۆرانتەکان و ماڵەکان لە ســـــــەرتاسەری جیهاندا بینەری یارییەکانیان دەبن، بەشێوەیەک کە جیاواز لە پــــــاڵەوانێتییەکانی ڕابردوو کە تەنها لە رێگەی شاشەی تەلـــــەفزیۆنــەکان و سکرینە گەورەکــــانەوە بینەریــــان دەبوون، بەڵام ئێســــتا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەهۆی زۆربوونی ئامێرەکانی پەخشــــەوە، وایکــــردووە  بەشێوەیەکــــی گشتی بینەری تۆپی پێ زۆر تر بێت، وڵاتە بەشداربووەکــــان و ئەوانەشی  بەشداریش نەبوو،  هەوڵیان داوە کەشێکی لەبار دروست بکەن تا هەواداران لە بینینی یارییەکان بێبەش نەبن، ئەویش بە دانانی سکرینە گەورەکان لە شوێنە گشتییەکانی شارە گەورەکان.
ئەمەی دەبینرێت ئەوەمان پێدەڵێت  لەدوای مۆندیالی 2022- قەتەرەوە، وا هەست دەکرا کە هەواداری تۆپی پێ بەرەو کەم بوون دەچن، بەڵام وا جامەکانی یۆرۆ و کوپا ئەمریکا دوو پاڵەوانێتیی خەمڕەوێنن  و هاندەران لەگەڵ تۆپی پی ئاشت دەکەنەوە.
لێــــرەدا دەبێت بڵێیــــن وەرزش بە گشتی سنوری تەمەنی نییە، هاندەربوون و هۆگر بوون بە وەرزشەوە بەتایبەتیش هۆگر بوون بە تۆپی پێوە، لە سەرتاسەری جیهاندا دەبێتە مایەی ئاشتی و سەرمایەیەکی نیشتمانی و گەشتیاریی گرنگ، ئەمەش وادەکات هەر پاڵەوانێتییەک بکرێت، وڵاتان بەبێ جیاوازی و بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی رێکخستنی دەدەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان