بەكورتی لە یۆرۆی ئەڵمانیاوە

12:58 - 2024-06-25
وەرزش
276 جار خوێندراوەتەوە

كریستیانۆ رۆناڵدۆ
*لە یاریی پورتوگال و توركیادا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووەم یاریی یەك لەسەریەک نەیتوانی گۆڵ بكات، هەرچەندە لە هەردوو یاریی چیك و توركیادا كۆی 9 شوتی ئاراستەی گۆڵی ئەو دوو هەڵبژاردەیە كرد، نەیتوانی گۆڵ بكات، بەڵام لە یاریی دووەمدا بەئەسیستی رۆناڵدۆ برۆنۆ فێرناندێز گۆڵی سێیەمی کرد.
مباپێ
*كلیان مباپێ-ی هێرشبەری فەرەنسی كە بەمدواییە پەیوەندیی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووە، ئەمیش لە هەمان بارودۆخی كریستیانۆ رۆناڵدۆدایە و ئەمیش نەیتوانیوە تائێستا گۆڵ بكات، مباپێ لە یەكەم یاریی فەرەنسا كەبەرامبەر نەمسا بوو، لە دوا دەقیقەكانی یارییەكەدا توشی پێكان بوو برایە دەرەوە و یارییەكەی تەواو نەكرد، فەرەنساش بەگۆڵێكی بێ وەڵام كە نەمساییەكان لەخۆیان كرد، یارییەكەیان بردەوە، بۆیە مباپێ لە یاریی دووەمیاندا بەرامبەر هۆڵەندا یاریی نەكردوو یارییەكەش 0-0 كۆتاییهات، ئیتر نازانرێت لە یاری داهاتوویاندا بەرامبەر پۆڵەندا یاریی دەكات یان نا.
لۆكاكۆ
*لۆكاكۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی بەلجیكا لە دووەم یارییاندا كەبەرامبەر رۆمانیا بوو، مێژوویەكی رەشی تۆمار كرد لە مێژووی یارییكردنیدا لە یۆرۆكاندا، ئەویش ئەوە بوو لەو یارییەدا گۆڵێكی كرد، بەڵام بەهۆی بڕیاری ژووری ڤارەوە گۆڵەكەی رەتكرایەوە، پێشتریش دووگۆڵی تری لە یاریی سلۆڤاكیادا رەتكرایەوە یەكەمیان بەهۆی ئۆفساید و دووەمیشیان بەردەستی كەوتبوو.
ئاردا گولەر
*لە یاریی توركیا و پورتوگالدا كە بە بردنەوەی پەرتوگال 3-0 كۆتاییهات، پاش تەواو بوونی یارییەكە ئاردا گولەر-ی یاریزانی هەڵبژاردەی توركیا و یانەی ریاڵ مەدرید، توشی حاڵەتێكی نەخوازراو بوو، ئەیش ئەوە بوو كاتێك دەیەوێت تەوقە لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكات، رۆناڵدۆ چاوی لێ نابێت و گولەر لەتەوقەكردن و باوەشكردن بە كریستیانۆدا تەریق دەبێتەوە.
یۆردانیسكۆ
ئیدواردۆ یۆردانیسكۆی راهێنەری هەڵبژاردەی رۆمانیا هەرچەندە تیپەكەی 0-2 بەبەلجیكا دۆڕا، بەڵام رای ئەو وایە هەڵبژاردەی بەلجیكا هەڵبژاردەیەكە هیچ كەم و كوڕییەكی نییە و پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بچێتە یاریی كۆتایی و تەنانەت جامی پاڵەوانیش بەرز بكاتەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان