بڕیارە رۆژانی 28-29-30/6ی ئەم مانگە دووەمین دیمانەی شانۆی دیاسپۆرا لە شاری هالەی ئەڵمانی سازبكرێت، تیپی شانۆی لەرێ لە گەرمیانەوە تاكە تیپی شانۆیییە كە لە هەرێمی كوردستانەوە بەشداری ئەم دیمانەیە دەكات.
رزگار فەقێ دەرهێنەر و سەرپەرشتیاری تیپەكە بە دوالاپەڕەی وت: ئەمە یەكەمجار نییە بەشداری لە بۆنە شانۆییەكانی دەرەوەی وڵاتدا بكەین، هاوكات چەندین خەڵاتیشمان بە دەستهێناوە، بەڵام ئەمجارە جیاوازە، چونكە لەلایەن خاتوو گەزیزەوە بۆ بەشداری كردن لەم دیمانەیەدا ئاگادار كراوینەتەوە، بڕیاریشە بە شانۆگەری (مەرگ لە دەرگا دەدات) بەشداری بكەین.
نەرمین عوسمان