ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كی سنوورداریشی له‌سه‌ر ئه‌ركەكانی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌بێت، تێده‌گات یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه پاراستنی ریزبه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌ییه. دروستكردنی فیتنه‌و شه‌ڕو ئاژاوه له‌ناو كۆمه‌ڵگەدا نه به‌شێكه له‌ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی، نه په‌یوه‌ندیی به هیچ شێوازێكی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ی جیهانی میدیاوه هه‌یه. (رۆژنامه)ی(هه‌ولێر) كه پارتی دیموكراتی كوردستان پاره‌داری ده‌كات، له‌م ده‌ورو دۆخه‌دا كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، داوا له پارته‌كانمان ده‌كه‌ن خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی وڵات و هاووڵاتیان ته‌رخانبكه‌ن له جیاتی بۆڕبۆڕێنی حزبایه‌تی، هاتووه‌و له ژماره‌ی رۆژی 25/6ی خۆیدا كایه‌كی كۆنی به‌بادا كردووه‌و وتارێكی كۆنی بڵاوكردۆته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له(19) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كه خۆی هیچ نییه له‌جنێونامه‌یه‌كی په‌تی و هێرشێكی ناڕه‌وا نه‌بێت بۆ سه‌ر رابه‌رێكی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد‌و یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو له‌مێژووی عیراقدا كه خوالێخۆشبوو مام جه‌لال-ه.
ئه‌و (رۆژنامه)یه ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك تۆزقاڵ ره‌چاوی هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ئێستای كوردستانی بكردایه‌و ئاگای له ئه‌رشیفی ئه‌و(وتار)انه بووایه كه له هه‌ندێ قۆناغداو به‌بۆنه‌ی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه له دژی ئه‌م یان ئه‌و سه‌ركرده نووسراون، ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌م فیتنه‌گێڕییه‌ی له‌م كاته‌دا نه‌ده‌كرد. ئێمه ده‌زانین و ئاگادارین كه ده‌یان(وتار) له‌دژی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا و به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی هه‌ن و ده‌توانرێت به یه‌ك كلیك بخرێنه‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌و سۆشیالمیدیاكان، به‌ڵام هه‌رگیز رێ به‌خۆمان نــــاده‌ین حه‌مــــاقه‌تێكی میدیایی وه‌ها بكەین. ئه‌و (رۆژنامه)یــــه و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌بوو هیچ نه‌بێ شه‌رمی ئه‌و ستایش و رێزه زۆره بیانگرێت كه جه‌نابی سه‌رۆكی پارتی، زۆرجار، ساڵانه‌و بۆ یادی كۆچی دوایی مام جه‌لال بڵاوی ده‌كاته‌وه، شه‌رمی ئه‌وه بیگرتنایه كه مام جه‌لال له ژیاندا نه‌ماوه‌و هیچ جوامێرییه‌ك له‌وه‌دا نییه كه وتارێكی دوو ده‌هه له‌مه‌وبه‌ر بهێنێت و بۆ مه‌رامێكی پووچ و ته‌سك بڵاوی بكه‌یته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وا دیاره كه بێشه‌رمی و بێ ئیتیكیی ئه‌م(رۆژنامه)یه، له‌م پرسه‌دا، هه‌موو سنوورێكی به‌زاندووه، بۆیه به راستی پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی توند له به‌رامبه‌ر ئه‌م فیتنه‌گێڕییه‌دا بكرێت، ئه‌وانه‌شی كه خه‌ریكی پیشه‌سازیی فیتنه‌گێڕانن بنێردرێنه‌وه(لۆ مارێ)..!