قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵی بەسەرکردەوە

11:32 - 2024-06-30
کوردستان
327 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 30/6/2024 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە چەمچەماڵ و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە– چەمچەماڵی بەسەر کردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند: دانیشتوانی چەمچەماڵ ساڵانێکی زۆرە بە دەست کیشەی ئاوەوە دەناڵێنن و چەندین ساڵیشە چاوەڕوانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیەن.
هەروەها وتیشی:  نابێت بەهیچ هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەکە بوەستێت و داوایکرد کۆمپانیای جێبەجێکار لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا، کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بکات چونکە ئەمە سەرەکیترین داواکاری و مافی دانیشتووانی چەمچەماڵە.
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە لەماوەی 730 رۆژدا تەواو بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان