لە دیدارێکدا بێستون جەمال رێنماییكاری پەروەردەیی لەگەڵ کوردستانى نوێ، ئاماژە بەوە دەکات کە ” رێنماییکاری پەروەردەیی رۆڵی بەرچاوی لە بەرەوپێشچوون و باشتربوونی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن‌دا بینیووه، هاوكات بووه‌ته پردی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان دایباب و خوێندنگادا، هه‌روه‌ها گوێیه‌كی باشن بۆ گوێگرتن له رازی پڕ نهێنی خوێندكاره‌كان و كێشه‌كانیان و یارمه‌تیدانیان له‌چاره‌سه‌ركردنیان.“
دیداری/ د.عومەر عەلی ئەحمەد
*به‌شێوه‌یەكی گشتی كێشه‌كانی خوێندكارن له خوێندنگه‌كاندا چیین؟
-قوتابخانه‌كان وه‌كو ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری به‌ده‌رنین له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كان، چونكه ته‌مه‌نی خوێندكاره‌كان ده‌كه‌وێته قۆناغی هه‌رزه‌كاری و سروشتی ئه‌م قۆناغه‌ش وایه كه كێشه ئامێزه. گه‌ر وردتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه، كه به‌ر‌بڵاوتریین كێشه‌كانی ئێستا هه‌ندێكییان په‌یوه‌ندیی به دونیای تازه و پێشكه‌و‌تنه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانه‌وه هه‌یه وه‌كو خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی كردن و كێشه‌كانی سۆشیال میدیا، هه‌ندێكی تریشیان په‌یوه‌ندیی به باری ده‌روونی و ره‌وشی گشتی كۆمه‌ڵگا و كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه، وه‌ك: ئالودەبوون بە مادەی هۆشبەر و خواردنەوە کحولییەکان، بێگومان ئەم کێشانەش بەپێی ژینگەی خوێندنگەکان و ناوچەکان دەگۆڕێن.
*به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه زۆره‌ی به‌رێزتان وه‌كو رێنماییكاری پەروەردەیی هه‌تانه، ئایا ده‌توانن تیشك بخه‌نه‌سه‌ر رۆڵی رێنماییكاری پەروەردەیی له‌چاره‌سه‌ركردن یان ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كانی خوێندكاران له ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا؟
-رێنماییكاری پەروەردەیی رۆڵی بەرچاوی لە بەرەوپێشچوون و باشتربوونی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن‌دا بینیوه، هاوكات بووه‌ته پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان دایباب و خوێندنگادا، هه‌روه‌ها گوێیه‌كی باشه بۆ رازی پڕ نهێنیی خوێندكاره‌كان و كێشه‌كانیان، دواتر یارمه‌تیدانیان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییان، هه‌رچه‌نده كێشه‌كانی سه‌رده‌م زیادییان كردووه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ته‌كنیكه‌كانی رێنماییكاری پەروەردەی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینییوه و له ئێستادا له به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كاندا رێنماییكاری پەروەردەی لێیه و گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت به‌و قوتابخانانه‌ی توێژه‌ری نییه ده‌بینیت جیاوازییه‌كه زۆره.
بێستون جەمال:
رێنماییكاران خۆیان بەدەر نین لە کێشەی کارگێڕی و كێشه‌كانی ژیانی رۆژانه، بۆ نموونه وه‌كو هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچەکانیان هەیە
*ئایا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری رێنماییكاری پەروەردەی چیین؟
-رێنمایكاران خۆیان بەدەر نین لە کێشەی کارگێڕی و كێشه‌كانی ژیانی رۆژانه، بۆ نموونه وه‌كو هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان هه‌یه و له‌ڕووی كارگێڕیشه‌وه وەک ده‌بینین تاوه‌كو ئێستا پلەی وەزیفیان وەک فەرمانبەر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ نەک وه‌ك مامۆستا، کە ئەمەش لەچەند مافێک بێ بەشیان دەکات، سەرەڕای نەبونی پاڵپشتی مەعنەوی پێویست لەکاتی بوونی گرفتی كارگێڕیدا، هه‌رچه‌نده بەسوپاسەوە هەم یەکەی توێژەران و هەم کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان بەپێی توانا هاوکاری توێژەران بوون.
به بڕوای من باشتیرین ڕێگە چارە بۆ کارئاسانی کاری رێنمایكاران لەخوێندنگەکاندا، تا ئەرکی خۆی بەباشی جێبەجێ بکات ئەوەیە کە، لەلایەن ئیداره‌ی خوێندنگەوە پاڵپشتی تەواوی لێبکرێت و لەچواچێوەی یاساکانی وەزارەتی پەروەردەدا دەسەڵاتە مەعنەوییەکانی خۆی بەکاربهێنێت و رێگری لێ نەکرێت، جگە لەوەی رێنمایكار بتوانێت بۆ هاوکاری خوێندکاری هەژار رێژەیەک لە داهاتی فرۆشگای خوێندنگەی بۆ تەرخان بکرێت، سەرەڕای چەندین ڕێگەی تر وەک رۆڵی رێنمایكار لەو لیژنانەی ساڵانە لەخوێندنگەکاندا دروست دەکرێن، کە پێویست دەکات لە بەشێکی زۆری لیژنەکاندا ڕێنمایكار وەک سەرۆکی لیژنە دابندرێت.