محەمەد رزگار، سەرنووسەری هەواڵە لە ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، جگە لەبواری راگەیاندن لە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و لە بوارەكانی كۆمپیوتەر و پڕۆگرامەكانیش شارەزایە.
محەمەد رزگار بە دوالاپەڕەی وت: لە ساڵی 2007ەوە ماوەی 7 ساڵە لەبواری راگەیاندن كار دەكەم، سەرەتا بەشێوەی خولیا و حەزێكەوە هاتمە بواری راگەیاندن، بەڵام ئێستا لە بواری ئەكادیمیەكەش دەخوێنم، تا ئێستا زیاتر لە شەش خولی راگەیاندنم بینیووە كە لە لایەن كەسانی پسۆڕ و شارەزا خولەكە وتراوەتە و هەندێك خولیش لەلایەن كەسانی نێودەوڵەتی ئەوروپی و ئەمریكی و كەنەدیەوە بووە، لەبوارە جیاجیاكانی راگەیاندن، ئەگەر راگەیەندكار نەبوومایە، پێمخۆشبوو پارێزەر بوومایە بەردەوام لەچارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیان كارمبكردایە بەشێوەیەكی یاسایی.
محەمەد وتیشی: لەڕووی بەرگریكردن لێم و پشتگیریكردنم راگەیاندن تا رادەیەكی باش مافی پێداوم،
بێگومان هەواڵ لە رادیۆ، پێویستە كورت و پوخت بێت بەشێوەیەك وا لە گوێگر بكەیت وێنایەك لە مێشكیدا دروست بكەیت و هەواڵەكەی پێبگەیەنیت، سەرەتای دەستپێكردنی راگەیاندنم لە مۆنتێری دەنگ و ژووری هەواڵ بوو دواتر بۆ هەواڵساز و دواتریش بۆ سەرنووسەری، سەرنووسەری لەلای من كارێكە كە زۆر پێویستی بە مێشكێكی فراوان و دووربین هەیە، كە بتوانیت لەگەڵ هەموو رووداو پێشهاتەكاندا بە جوانترین شێوە و بە ئامانەتەوە راستییەكان بگەیەنێتە هاوڵاتیان، بۆیە بە بۆچوونی من سەرنووسەری پێویستی بە ماندونەناسی و پشوو درێژی هەیە.
ئالان محەمەد جەزا