حه‌سه‌ن هه‌یاس، هونه‌رمه‌ند، تا ئێستا ده ئه‌لبومی هه‌یه، له داهاتوودا ئه‌لبومێكی دیكه‌ی ده‌بێت كه له چوار گۆرانیی ته‌واو پێكهاتووه.
حه‌سه‌ن هه‌یاس به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له داهاتوودا ئه‌لبومێكی دیكه‌م ده‌بێت كه له چوار گۆرانیی ته‌واو پێكهاتووه كه شیعری شاعيری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵات سه‌ید نووح عینایه‌تیه و میوزیكه‌كه‌شی وه‌حید نه‌زه‌ری له كرماشان دابه‌شی ده‌كات و میكس و ماسترینگه‌كه‌شی له تاران ئه‌نجام ده‌درێت، گۆرانییه‌كانم ستایلی تایبه‌ت به خۆمن، هونه‌رمه‌ند ده‌بێت بزانێ چ جۆره شیعرێك په‌سه‌ند بكات بۆ گۆرانییه‌كانی، له‌گه‌ڵ شیعره‌كه‌دا بتوێته‌وه و به هه‌ستێكی راستگۆیانه ده‌ری ببڕێ، جگه‌له به‌هره‌ی ده‌نگ خۆشی، شیعر و میوزك و گۆرانی هه‌ر سێكيان پێكه‌وه په‌یامێكی مرۆیی
به‌رز پێك دێنن.
هه‌یاس وتیشی: زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانم نزیكن له ناخی دڵمه‌وه، گۆرانی (چه‌بی دی چه‌كردی) منی به گوێ‌گران ناساند، ماوه‌ی 41 ساڵه خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی ده‌كه‌م، یه‌كه‌م گۆرانیم بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك به ناوی (هه‌ی یار) له ساڵی 1987 تۆمار كرد، دووه‌م و سێیه‌م گۆرانیم به ناوی (چه‌بی دی و سه‌فه‌ر سه‌فه‌رمه چاو شین) له ساڵی 1988 بۆ رادیۆی كوردی به‌غدا تۆمار كرد، بێگومان بۆ داهاتوو به‌رهه‌می نوێم ده‌بێت و به‌م زووانه له كه‌ناڵی یوتیوبه‌كه‌م بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه و ناوه‌كانیشیان با سوپرایز بێت، پێش ده‌ستپێكم له هونه‌ردا به گۆرانییه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك سه‌رسام بووم، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ئاینده‌ی كورد نیگه‌رانم ده‌كات، ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌بوومایه حه‌زمده‌كرد له بواری راگه‌یاندن كاربكه‌م، جگه له گۆرانی و شیعر و ئه‌ده‌ب، ئه‌ندامم له یه‌كێتيی گشتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عیراق به سیفه‌تی شاعیر.
دیانا ئه‌حمه‌د