یەک پرسیار ؟

حەمە رەئوف كەركوكی

10:48 - 2025-06-19
هەمەرەنگ
24 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەکردنی - ئارما قادر

 لە گۆشەی یەك پرسیاری دوا لاپەڕەدا لە هونەرمەند حەمە رەئوف كەركوكی-مان پرسی بە چییەوە سەرقاڵیت؟ لە وەڵامدا پێیوتین: لە ساڵی (2019)ەوە خانەنشینبووم و ئێستا هیچ کارێکم نییە. پێشتر بەرگدروو بووم و لە ساڵی (2006)ەوە دوکانەکەم نەماوە، لەو کاتەوە ناتوانم ئەو کارە بکەم. زیاتر لە ماڵەوەم و رۆژانە دێمە دەرەوە و سەردانی هاوڕێ و دۆست و ناسیاو دەکەم و لەگەڵ ئەوان دادەنیشم. لە دوای خانەنشینبونیشم، لە ساڵی (2023)دا توانیم ئەلبومێکی گۆرانی بڵاوبکەمەوە. لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ئەلبومەوە، ئەمساڵ و ساڵی رابردووش توانیومە دوو گۆرانی دیکە تۆماربکەم بە ناوی (بۆ حەبیبە) و (ماڵی خەیاڵ). لە داهاتوودا ئەگەر بۆم بکرێت ساڵی جارێك یان دوو ساڵ جارێك بەرهەمێك تۆمار دەکەم بە مەرجێك لەگەڵ ئاستی دەنگمدا بێت، چونکە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، دەنگ وەك خۆی نامێنێت و هیوادارم بتوانم ساڵانە گۆرانییەکی جوان لە هەموو روویەکی هونەرییەوە تۆماربکەم و پێشكەشی هەوادارانی بكەم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان