رۆژی تابلۆ لە سلێمانی

10:50 - 2025-06-19
هەمەرەنگ
14 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی 7 رەنگە و كارگەی كەلتور رۆژی تابلۆ لە سلێمانی بەڕێوەدەبەن، ئەمە یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان رۆژێكی تایبەت بۆ تابلۆ تەرخان بكرێت، هەر بۆیە ئەو كەسانەی ئارەزووی نیگاركێشانیان هەیە بەبێ جیاوازی دەتوانن بەشداری بكەن، جگە لە نمایشكردنی تابلۆی بەشداربووان، زەمینەیەكیشە بۆ ئاشنابوون بە هونەرمەندان و دەنگ و رەنگی نوێ.
بەختیار سەعید بەڕێوەبەری ناوەندی 7 رەنگە بە دوالاپەڕەی وت: رۆژی تابلۆ تەنها لە سنووری سلێمانی دەبێت و هەوڵدەدەین لە ساڵانی داهاتوودا هەموو هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، بیرۆكەكە هەل رەخساندن و دەركەوتنی نەوەی نوێیە و لەهەمانكاتدا تێكەڵاوكردنی نەوەكانە بە یەكتر بۆ ئاشنابوون و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتر و دروستكردنی كەلتوری تابلۆ لەناو ماڵ و شوێنە گشتییەكاندا. 
بەڕێوەبەری ناوەندی 7 رەنگە وتیشی: رۆژی تابلۆ، لە رۆژی 1/8/2025 لەناو (كارگەی كەلتور) بەرێوە دەچێت.
مەرجەكانی بەشداریكردن:
1 -بەشداربووان پێداویستیی وەكو تابلۆ و ماتریاڵ و ستاندی خۆیان دەهێنن.
2 - ئەو هونەرمەندانەی لە ئاستە جیاوازەكاندان و دەیانەوێت بەشدار بن دەبێت ناونووس بكرێن و باجی تایبەت بە رۆژی تابلۆیان پێ بێت، بەبێ بوونی ئەو باجە ناتوانن بەشداربن.
3 -لەناو چالاكییەكەدا تیپێكی میوزیك و گۆرانی هاوشانی چالاكییەكانی تر دەبێت.
4 - درووستكردنی مەزادی فرۆشتنی تابلۆ لەناو چالاكییەكەدا بەرێوە دەچێت.
5 -ناونووسین تا رۆژی 20/7/2025 بەردەوام دەبێت.
6 - چالاكییەكە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان