ژمارەی نوێی گۆڤاری (كەكۆن) دەرچوو

10:53 - 2025-06-19
هەمەرەنگ
8 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی (77)ی گۆڤاری (كەكۆن) بە كۆمەڵێك بابەتی هەمەڕەنگ كەوتە بەر دیدی خوێنەران. 
لەم ژمارەیەدا رەهبەر سەید برایم سەرنووسەری گۆڤارەكە بابەتێكی بەناوی (پەلكە زێڕینەی پاش باران) نووسیوە، دواتر چەندین بابەتی دیكە خراونەتە روو لەوانە: لە بارەی چەمكی فەنتازیا و خەیاڵەوە، بەرگری مام جەلال لە حاجی قادری كۆیی، راژۆ ژیرەكانی شێتە، نهێنی رۆح، سرودی شاری كۆیە، رەهبەرێك بۆ هەمووان، چیرۆكی سورمێ و سەفەر. مەلا تەها بالیسانی یەكەم گەڕیدەی كورد، فێستیڤاڵی رۆژی ئیلنجاغی شەهیدان.
گۆڤاری كەكۆن گۆڤارێكی رۆشنبیریی گشتیی وەرزیی ئازادە. 
كوردۆنیا فەتاح 

بابەتە پەیوەندیدارەکان