بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاكردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان، بكات.
لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنییەكان)، خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان)، دەكرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەند پێشنیازەیاسا و پڕۆژەیاسای دیكە دەكرێت.