بەرهەمی غازی كێڵگەی سەقرایای توركیا پێنج ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاند

12:01 - 2024-07-02
ئابووری
171 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

ئەلەب ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند: بەرهەمی رۆژانەی غازی كێڵگەی سەقرایا لە دەریای رەشدا گەیشتە 5.5 ملیۆن مەتر سێجا، ئەو بڕەش غازی پێویست بۆ 2.4 ملیۆن ماڵ دابین دەكات.
وەزیری وزەی توركیا پێشبینیشی كرد، تا مانگی ئابی داهاتوو بەرهەمی ئەو كێڵگەیە بگاتە شەش ملیۆن مەتر سێجا و ئامانجی سەرەكیش گەیاندنییەتی بە 10 ملیۆن مەتر سێجا تا سەرەتا ساڵی داهاتوو.

سكای نیوز 

بابەتە پەیوەندیدارەکان