لە یاریی پورتوگال و سلۆڤینیادا چی رویدا؟

ترپەی لێدانەكانی دڵی كریستیانۆ گەیشتونەتە 170 ترپە

10:36 - 2024-07-04
وەرزش
145 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی تیشكی خستۆتە سەر ژمارەی ترپەی لێدانەكانی دڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی پورتوگال و سلۆڤینیادا و ژمارەیەكی مەترسیداری بڵاوكردۆتەوە. 
رۆژنامەی ئیبۆلا كە رۆژنامەیەكی پورتوگالییە، بەپشت بەستن بە هەواڵێكی كۆمپانیای (WHOOP) كە كۆمپانیایەكی پسپۆڕە بۆ چاودێریی تەكنۆلۆجی و لە بواری چاكسازی راهێنانی وەرزشیدا كاردەكات و تۆمار كردنی زانیارییە فسیۆلۆجییەكانی جەستەی یاریزانانی لە ئەستۆدایە، بەرەسمی ژمارەی ترپەی لێدانەكانی دڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگالی لەو یارییەدا بڵاو كردۆتەوە.
رۆژنامەكە لەڕاپۆرتەكەیدا باسی ئەوە دەكات لەڕێگای پارچە قوماشێكی جلو بەرگەكانی كریستیانۆ رۆاڵدۆوە كە لەسەر سنگی دەبەسترێت، ژمارەی ترپەكانی دڵی دیاریی دەكات، بە تێپەڕ بوونی كاتی یارییەكەو كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەقیقەی 115 دا پەنالتییەك لێدەدات،رێژەی لێدانی ترپەكانی دڵی زیاتر بوون لە 110 ترپە لە یەك دەقیقەدا.
هەر لە راپۆرتەكەدا باسكراوە كاتێك یاریی تەواو دەبێت و بۆ یەكلا كردنەوەی ئەنجام پەنا بۆ پێنج پەنالتی براوە، ژمارەی ترپەكانی دڵی گەیشتونەتە 155 ترپە لە یەك دەقیقەدا، كاتێكیش یەكلا بۆوەوە كە پورتوگال براوە بووە، ژمارەی ترپەكان زۆر زیاتر بوون.
لە كۆتایی راپۆرتەكەدا هاتووە كاتێك ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یاریی لێدەدات و بردنەوەی پورتوگال رادەگەیەنێت، ترپەكانی دڵی گەیشتونەتە 170 ترپە لە یەك دەقیقەدا، دوای ئەوەی باری دەرونی ئارام دەبێتەوە و ئیتر ئەنجامی یاریی یەكلا دەبێتەوە، ترپەكان بۆ 155 ترپە لە یەك دەقیقەدا دادەبەزن و دواتریش ئاسایی دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان