دوا شەوی پیاوێكی تەنیا

09:11 - 2024-07-04
ئەدەب و هونەر
136 جار خوێندراوەتەوە

(1)
هێشتا،
ئەوەڵی هاوینە،
چی لەم هەموو شەوە بكەم؟
 ***  *  ***
(2)
كە هاتیت،
وتم: دوعاكەی دایكم گیرابوو!
***  *  ***
(3)
كەسێك ،
بەتەنیشتەوە تێدەپەڕێ،
دڵخۆشەو
لەبەر خۆیەوە فیكە لێدەدا.
نێگەران مەبە،
ئەوە بەخشراو نییە.
عاشقە،
عاشق كە دڵخۆش بوو،
هەموو كەس پێی دەزانێت!
***  *  ***
 
(4)
لە كوێیت،
وا هەواڵێ،
لەهاتنی بەهار نییە؟
***  *  ***
(5)
هاتن،
چەند لەتۆ جوانە.
چاوەڕوانیش لە من !
***  *  ***
(6)
دووریت،
قاوەگرەوەی ناوێت.
تۆ لەناو دڵمایت!
***  * ***
(7)
دەمووت،
كە تۆ هەیت،
ئینسانەكانی تری دونیا زیادەن.
تا تۆیان نەبینی،
كەس بڕوای بەمن نەدەكرد!
***  *  ***
(8)
نە هەناسەیە،
نەبەهارێك،
نەقومێ ئاوی شیرین شك دەبات.
گەر تۆ نەبیت،
كەڵكی ژیانی تێدا نەماوە،
هەڵەبجە!
***  * ***
(9)
بەدووی نیشتماندا گەڕام و
تۆم دۆزییەوە.
***  *  ***
(10)
بەم پایزە،
دەبمە بەهار بۆت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان