جارانی جوان

09:19 - 2024-07-04
ئەدەب و هونەر
266 جار خوێندراوەتەوە

جاران زستانان
چرای ماڵ..
باوک ، دایک
باپیر ، یاخود داپیرانمان؟
ئای کە جوان بوو؟
زۆپای نەوت.. 
گەر نەبوایە؟ 
خەڵوزی گەشاوەی
نێومقەڵی لای ئێواران؟
بەناخ و دڵێکی پاک
بەدەوریا خولمان دەخوارد
هەر خێزانەو گوێ ڕایەڵی
قسەی نەستەق!
ئامۆژگاری؟
حیکایەتی گوێ ئاگردان!
هەتاکو بانگی خەوتنان !
بە یەک دڵ و
باخەڵێک و
ئاسۆیەکی گەشی بەیان؟
تەبا . . . تەبا
دەست لە ملان
پاشان بۆ نێو
پێخەفی گەرمی
بە کۆمەڵی یەکڕیزیمان؟
کۆی خێزانێک
لەیەک ژووردا؟
هەتا بەیان!
سبەینانیش..
ڕیزمان دەگرت
لەسەر خوانی
نانی تیری و چای بەیانیان !
پاشان بۆ ئەرک و فەرمانی
ڕۆژانەمان؟
هاوینانیش
هەموو گەڕەک
لەنێو چیغی سەربانیان!
ئای لە ساتە جوانەکانی
شەوی سەربان؟
خرمە خرمی شوتی
زبر و سوور و شیرینی
بەتامی ئەوکاتی
ژیانی جوانی ڕەنگینمان!
هەرماڵەو لە نێو چیغی
سەربەخۆیان؟
چەندە خۆش بوو
چێژی ژیان؟
تەمسیلەکەی ئێوارانی
ڕادیۆی ئێران!
(وایی بەوایی
تەختی مورادی یەکەی)
سەرزارمان!
نیوەشەوان..
تێڕامانمان
ڕووەو بەرینی ئاسمان!
تاخەو دەبووە 
میوانی چاوەڕوانی چاوەکانمان!
دڵ تامەزرۆی
پۆلە ئەستێرە گەشەکانی هاوەڵمان!
لەقوڵایی قوڵی ئاسمان..
شەلەی پاڵ حەوتەوانە براکە و
کاروان کوژە؟
رێگا شەکەتەکەی کاکێشان
ناوە ناوەش..
گەر بەخت یاوەرت بێ؟
تەنیا جارێ..
لەیل و مەجنون
دەست لەملان و ئاوێزانیان
دەرفەت بێنی
بەنسیب بێ
تاببیتە پاشا یەک شەوەکەی
خەیاڵە پاکیزەییەکەی 
جاری جاران
چەندە جوان بوو ئەوسای ژیان
یەع لە ئێستای
کۆتی ئامێری دەستکردی
ژین زیندانمان
ئاخ لە تەکنۆلۆژیای 
دابڕانی ئەمڕۆمان
داخ . . .
لەو سروشتە ڕەنگینە کاڵبووەوەی
ئەوسای جوانمان؟

بابەتە پەیوەندیدارەکان