یارۆسلاڤا ماهۆچیخی ئۆكرانی و خاوه‌نی میدالی زیوی مۆندیالی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ساڵی 2019 باشترین ژماره‌ی ئه‌مساڵی له پێشبڕێكی بازی به‌رز تۆماركرد، ئه‌مه‌ش كاتێك له قۆناغی پاریسی خولی ئه‌ڵماسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
قۆناغی پاریس قۆناغی حه‌وته‌می دایمۆند لیگه كه له 13 قۆناغ پێكدێت.
سه‌ره‌رای به‌رزی پله‌ی گه‌رما یارۆسلاڤا توانی له هه‌ولی دووه‌می دوو مه‌تر و سانتیمه‌ترێك خۆی هه‌ڵبدان كه ئه‌مه باشترین ژماره‌یه له‌م وه‌رزه و به‌جیاوازی سانتیمه‌ترێك پێش ژماره‌ی پێشوو كه‌وت كه هه‌ر خۆی له قۆناغی یوجین تۆماری كردبوو.
دوای ئه‌وه له سێ هه‌وڵ ئه‌و كچه ئۆكرانیه 20 ساڵه شكستی هێنا 2 مه‌تر و 5 سانتیمه‌تر خۆی هه‌ڵبدات كه ئه‌مه ماوه‌یه سانتیمه‌ترێك له باشترین ژماره‌ی تاكه كه‌سی خۆی زیاتره.
ئه‌و كچه ئۆكرانیه توانی پێش دوو ركابه‌ری هاونیشتمانی بكه‌وێت و به‌باشترین شێوه ئاماده‌یی خۆی بۆ مۆندیالی ئه‌مساڵ دوپات بكاته‌وه كه 15ی 7 له یوجین ده‌ست پێده‌كات.