شارەوانی سلێمانی لەبارەی تەواوكردنی رێكارەكانی ئیفرازكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر کارمەندان كۆبوونەوەوە و بڕیارە ناوی کارمەندان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز بکرێتەوە.
لەوبارەیەوە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند: لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا، تەواوكردنی رێكارەكانی ئیفرازكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێکراوە.
هەروەها وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە تەواوكردنی لیستی ناوی کارمەندانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كرایەوە.