سەرکۆ یونس
هەرێمی کوردستان خاوەنی نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆرە، مانگانە تەنها بۆ مووچە، زیاتر لە 960 ملیار دیناری پێویستە.
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاڵۆز و فرە رەهەندن، وه‌ك باس ده‌كرێت خۆی لە له كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و دارایی و ته‌كنیكیدا ده‌بینێته‌وه، هەر لە هەنارده‌کردنەوەی نەوت و پشکی بەشە بودجە و داهاتی نانەوتی هەرێم و داهاتە فیدراڵییەکان و ئیدیکەش.
ئاشکرایە خەرجییە حکومییەکان، دوو شێوەی سه‌ره‌كییان هه‌یه، خەرجی مووچە و بەکارهێنان، لەگەڵ خەرجی وەبەرهێنان، هەرچی خەرجی وەبەرهێنانە، زیاتر لە 10 ساڵە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان نەکراوە، پێشتر و له ساڵانی هه‌بوونی بودجه‌دا رێژه‌ی %30ی كۆی گشتی بودجه‌ی هه‌رێمی بۆ ته‌رخانكرابوو، به‌ڵام له ساڵی دارایی 2014وه هه‌رێم یاسای بودجه‌ی نییه و پشكی وه‌به‌رهێنان سفرە.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به خەرجیی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانه‌وه، له دوای 2014وه به شێوه‌ی ناڕیك و پاشه‌كه‌وت و بڕین و له هه‌ندێک ساڵدا سێ مووچه و زیاتریش له مووچه‌خۆران بڕاوه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بوو بێت، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌حه‌تی و نه‌هامه‌تییه‌كان، ژیان به‌رده‌وام بووه.
پێداویستییه فیزیكییه‌كان
ئێستا دوو مانگه مووچه دابه‌شنه‌كراوه و ئابووری و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له زاخۆ تا هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڕێژه‌ی جیاواز له نزمترین ئاستی جووڵه‌دایه، ئه‌گه‌ر له نزیكترین كاتدا مووچه دابین نه‌كرێت، به دڵنیاییه‌وه بازاڕه‌كان به‌ته‌واوی له جووڵه ده‌وه‌ستن!
هاتنه بازاڕی نزیكه‌ی یه‌ك تریلیۆن دیناری مانگانه، خواستی به‌كاربه‌رانی مووچه‌خۆر و ئه‌وانه‌شی كه مووچه‌خۆر نین به رێژه‌یه‌كی به‌رز زیاد ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك مووچه دابه‌شبكرێت ئه‌وپه‌ڕی جووڵه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ك ئۆكسجین بۆ خوێنی مرۆڤ.
زانستی پزیشكی سه‌لماندوویه‌تی، مرۆڤ به‌بێ ئۆكسجینی ته‌واو ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له ژیان، به هه‌مان شێوه زانستی ئابووری و دارایی سه‌لماندوویه‌تی، مرۆڤ بۆ به‌رده‌وامبوون له ژیان ناتوانێت به‌بێ مووچه و داهات بژی، ئه‌م مووچه‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كی و فیزیكییه‌كانی ژیانی هه‌ر تاكێكە له خۆراک و جلوبه‌رگ و شوێنی حه‌وانه‌وه و ..هتد.
ئاسایشی کۆمەڵایەتی
مووچه، ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ژیانە و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ده‌پارێزێت، بوونی مووچه و داهات، گوشار ده‌روونی تاك و خێزانه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه نەبوونی مووچە باری دەروونی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی تێک دەدات، وه‌ك بارودۆخی ئه‌مڕۆی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
به‌بێ تویژینه‌وه‌ی زانستی و مه‌یدانی و ته‌نها به سه‌یركردنێكی رۆژانه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێم و هه‌ڵسوكه‌وتی كڕیاران بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، کە مووچه بزوێنه‌ری ئابووری هه‌رێمه و هه‌ر مووچه‌یه، جووڵه و بزاوت ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه و دڵی پیر و گه‌نج و ژن و پیاو و منداڵان خۆش ده‌كات، لەبەرئەوە پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو دابینكردنی مووچه‌دا بخرێنه‌گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی مووچه‌خۆران سه‌ربه‌ستانه و به‌بێ كێشه مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه گرنگن بۆ خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن، چونكه به‌ڕاستی خه‌ڵك بە گشتی و مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ران بە تایبەتی ماندوون و چیتر توانای خۆڕاگرییان نه‌ماوه.