داهاتی رێكخستنی زەماوەند لە هیندستان دەگاتە 130 ملیار دۆلار

10:18 - 2024-07-07
ئابووری
101 جار خوێندراوەتەوە

رازاندنەوە و ئامادەكاری بۆ زەماوەند لە هیندستان بۆتە پیشەیەكی پڕ داهات و ساڵانە داهاتەكەی دەگاتە 130 ملیار دۆلار، ئەم داهاتە زۆر لە داهاتی ئامادەكارییەكانی زەماوەند لە ئەمریكا زیاترە، بەڵام هێشتا ناگات بە چین.
راپۆرتە رەسمییەكان باس لەوە دەكەن، كە میانجینی زەماوەندێك لە هیندستان دەگاتە 15 هەزار دۆلار، ئەو بڕە پارەیەش سێ هێندەی داهاتی ساڵانەی تاكە لەو وڵاتەدا. هۆكارەكەشی ئەوەیە هیندییەكان زۆر گرنگی بەو ئاهەنگە دەدەن.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان