كۆمار عەلی
دوێنێ، بۆردی هۆشیاری بەهاوبەشی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕێكی فیكریی - سیاسیی بەناونیشانی (كورد و دۆزی فەڵەستین، پێداچوونەوەیەكی رەخنەگرانە) بۆ توێژەر و مامۆستای زانكۆی كۆیە د. سەربەست نەبی رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، توێژەر بە وردی باسی لە هەڵوێستی سەركردە و حزب و جوڵانەوە فەڵەستینییەكان كرد بەرامبەر بە دۆزی كورد لە رابردوو و ئێستادا.
ئاماژەشی بە پێویستیبوونی گوتاری سیاسیی كوردستانی كرد بەشێوەیەكی زانستیانە و دیراسە بۆ كراو بەرامبەر دۆزی فەڵەستینی و وتی: دەبێت كورد نەكەوێتە ژێر هەڵوێستی سۆزداری، بەڵكو دەبێت بە لۆژیك و سیاسییانە لە دۆزی فەڵەستین و دەسەڵاتەكەی بڕوانێت، بەتایبەت هەڵوێستی هەردوو حزبی سەرەكی فەڵەستینی، فەتح و حەماس.