شورتە پاڵەوانی عیراقە

02:45 - 2024-07-07
وەرزش
90 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە یەك هەفتە لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عیراق ماوە بكرێت، بەڵام یانەی شورتە توانی نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵیش دەستەبەر بكات و بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك بووەوە بە پاڵەوانی ئەمساڵی خولەكە.
لەهەفتەی پێشكۆتایی ئەم خولەدا كە خولی یەكەمی یانەكانی عیراقە و باشترین و دێرنترین و بەهێزترین یانەكانی عیراق تیایدا بەشداریی دەكەن، شورتە توانی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا 1-0 لە دهۆك بباتەوە، قووە جەوی ركابەریشی 1-1 لەگەڵ ئەلقاسم یەكسان بوو، بەمەش جیاوازی خاڵەكانی نێوان شورتە و قووەجەوی بۆ 5 خاڵ زیادی كرد و ئەم جیاوازییەش بەسە بۆ ئەوەی بەرەسمی شورتە ببێتە پاڵەوانی ئەمساڵی خولەكە.
ئێستا ریزبەندیی یەكەم تاسێیەمی ئەم خولە بەمشێوەیەیە:
1- شورتە (84 خاڵ).
2- قووەجەوی (79 خاڵ).
3- زەورا (75 خاڵ). 
سەبارەت بە یانەكانی كوردستانی بەشدار لەم خولەشدا و لە هەفتەی پێشكۆتاییدا ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بووە:
*شورتە1×0دهۆك.
*زاخۆ1×1حدود.
*كارەبا1×1نەورۆز.
*هەولێر4×1كەربەلا.
رۆژی چوارشەممەی ئایندەش كۆتایی بە یارییەكانی ئەم خولە دێت و گرنگترین یارییەكانی دواهەفتەش بەمشێوەیە دەبن:
*زەورا×شورتە.
*تەڵەبە×زاخۆ.
*دهۆك×نەوتی میسان.
*قووەجەوی×نەفتی وەسەت.
*نەورۆز×هەولێر.
شایانی باسە پلەو خاڵەكانی هەر چوار یانە كوردییەكەی بەشدار لەم خولەدا بەمشێوەیەیە.
4- زاخۆ (66 خاڵ).
6- دهۆك (57 خاڵ).
7-نەورۆز (55خاڵ).
14-هەولێر (40 خاڵ).
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان