سنوورێك بۆ دەستدرێژییەكانی توركیا دابنرێت

12:14 - 2022-06-21
دووتوێ
407 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەسترێژییەكانی توركیا بە بارگرانی دادەنێت بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت»توركیا هەموو رۆژێك شوێنێكی دیاركراو دەكاتە ئامانج بۆ جێبەجێكردنی پیلانە گڵاوەكانی»، داواش لە حكومەتی فیدراڵ دەكات، سنورێك بۆ دەستدرێژییەكان توركیا دابنێت و سەروەریی خاكی وڵات بپارێزێت. 
دەستدرێژییەكان مەحكوم دەكرێن 
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكرایەوە»بە توندی پێشێلكارییەكانی توركیا بۆ سەروەریی خاك و ئاسمانی عیراق مەحكوم دەكەین، روون و ئاشكرایە ئەم كردەوە دووژمنكاریانەی دەوڵەتی تورك، بارگرانییە بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و كۆمەڵی نێودەوڵەتی، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تەواوی ئەو كار و هەڵسوكەوتانە مەحكوم دەكەین». 
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە»توركیا لە سۆنگەی دووژمنكاریی خۆی و بۆ جێبەجێكردنی تەماح و پیلانە گڵاوەكانی، هەموو رۆژێك شوێنێكی دیاریكراو لە خاكی عیراق دەكاتە ئامانج، دوێنێ‌ شنگال و ئەمڕۆش كەلار كە شەهیدبوونی هاووڵاتیانی بێتاوانی لێدەكەوێتەوە». 
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەیاننامەكەیدا جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی سەروەریی خاك و ئاسمان و شكۆی دەوڵەت و هاووڵاتیانی عیراق كردەوە،  داواشی لە حكومەتی فیدراڵ كرد، ئەركی سەرشانی جێبەجێ‌ بكات و سەروەریی دەوڵەت و گیان و سامانی هاووڵاتیانی بپارێزێت، لەڕێی دانانی سنورێك بۆ هەڵسوكەوت و كردەوەی دووژمنكارانەی توركیا. 
لە سەرلەبەیانی هەینی رابردوو، 17ی حوزەیرانی 2022، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە قەزای كەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی كردە ئامانج و لە رووداوەكەشدا چوار كەس كوژران. 

رێگەچارەیەك بۆ پاراستنی سەروەری 
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،رێگەچارەیەك بۆ پاراستنی سەروەری عیراق و ئاسایشی كوردستان پێشنیاز دەكات. 
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاند»لەسەر ئاستی عیراق، پێویستە رێگە لە دەستدرێژییەكان بگیرێت بۆسەر سەروەریی كە دواینیان پەلامارەكەی كەلار بوو، لەسەر ئاستی كوردستانیش پێوستە سیاسەتێكی هاوسەنگ پیادە بكرێت، تا ئاسایش و ئارامی هەرێم بپارێزرێت و لە نادەوڵەتبوون بەدووربگیرێت». 
بە وتەی ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان»نەبوونی ئەو سیاسەتە، هاندەر دەبێت بۆ دەستدرێژییەكان، ماڵی بەرەڵڵاش ئاواڵایە بۆ دزی». 
تەوژمی بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان روویان لە زیادبوون كردووە، لە سەرلەبەیانی هەینی رابردوو فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە كەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی كردە ئامانج و بەو هۆیەوە چوار كەس كوژران. 
پێشتر بەهۆی بەئامانجگرتنی بارەگا و جێی نیشتەجێی هاووڵاتیان لە ناحیەی سنونی سەر بە شنگال، دوو كەس كوژران. 
هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق 
هەر سەبارەت بە دەستدرێژی و بۆردومانی بەردەوامی هێزەكانی توركیا، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بە توندی بۆردومانەكەی سەر ناحیەی سنونی سەر بە پارێزگای نەینەوای مەحكوم كرد، جەختیشی لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەو بارەیەوە كردەوە. 
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە»ئەم هێرش و پەلامارانە پێشێلكارییەكی ئاشكران بۆسەر سەروەریی عیراق، و هەڕەشەیەكی روونن بۆ سەر ئارامی و ژیانی مەدەنییەكان كە بەو هۆیەوە ژمارەیەك شەهید بوون و ژمارەیەكی تر بریندار بوون». 
وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت»ئەم جۆرە دەستدرێژیانە، بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و گەلەكەیەتی، پێوستە هەڵوێستێكی یەكگرتوو بەرامبەریان وەربگیرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەیان، لەڕێی وەستان بەڕووی هەموو ئەو كردەوە و هەڵسوكەوتانە كە دەبنە مایەی دروستكردنی پشێوی، وەزارەتی دەرەوە رێوشوێنی پێویستە دەگرێتەبەر لە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەی پێویست لەبارەی دەستدرێژییەكان». 
كۆكردنەوەی ئیمزا لە ئەنجومەنی نوێنەران 
بۆ بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەیان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمزا لەدژی دەستدرێژییەكان توركیا بۆسەر سەروەریی خاكی عیراق كۆدەكرێتەوە، و  داوا دەكرێت كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەلایەن پەرلەمانەوە سازبكرێت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و فەرماندە سەربازییەكان بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان بكرێن. 
بەپێی نوسراوێكی كە لەلایەن  فراكسیۆنی (سادیقون)ەوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزكراوەتەوە، داوا دەكرێت بۆ هەڵوەستەكردن بەرامبەر بە دەستدرێژییە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەر سەروەریی خاكی عیراق، دانیشتنێكی نائاسایی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سازبكرێت و تێیدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و فەرماندە سەربازییەكان بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان بكرێن. 
لە نوسراوەكەدا كە مێژووی 16ی حوزەیرانی 2022ی لەسەرە، هاتووە»بەپشتبەستن بە ماددەی (58/ یەكەم)، لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژە بە مافی پەنجا ئەندام دەكرێت بۆ داواكاریی سازدانی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر چەند پرسێكی دیاریكراو. 
فراكسیۆنی (سادیقون) دەڵێت»بە رەچاوكردنی بەردەوامبوونی هێزی داگیركاریی توركیا لەسەر پێشێلكردنی سەروەری خاكی وڵاتەكەمان و رشتنی خوێنی هاووڵاتیانی بێتاوان و درێژەدان بە بۆردومانكردنی ناوچە جیاجیاكانی وڵات كە دواینیان پەلامارەكەی كەلار بوو، چوار هاووڵاتی كوژران كە یەكێكیان منداڵ بوو». 
لە نوسراوەكەی فراكسیۆنی (سادیقون)دا هاتووە»لەبەر گرنگی زۆری ئەو جۆرە رووداوانە كە زیان بە سەروەریی عیراق و یەكێتی خاك و ئاسایش و سەلامەتی گەلەكەی دەگەیەنن، داواكارین لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنەكە بانگهێشت بكات بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بانگهێشتكردنی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و فەرماندە سەربازییەكان»، لەگەڵ نوسراوەكەدا (سادیقون) ئیمزای ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ داواكارییەكە هاوپێچ كردبوو.  هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،رێگەچارەیەك بۆ پاراستنی سەروەری عیراق و ئاسایشی كوردستان پێشنیاز دەكات. 
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاند»لەسەر ئاستی عیراق، پێویستە رێگە لە دەستدرێژییەكان بگیرێت بۆسەر سەروەریی كە دواینیان پەلامارەكەی كەلار بوو، لەسەر ئاستی كوردستانیش پێوستە سیاسەتێكی هاوسەنگ پیادە بكرێت، تا ئاسایش و ئارامی هەرێم بپارێزرێت و لە نادەوڵەتبوون بەدووربگیرێت». 
بە وتەی ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان»نەبوونی ئەو سیاسەتە، هاندەر دەبێت بۆ دەستدرێژییەكان، ماڵی بەرەڵڵاش ئاواڵایە بۆ دزی». 
تەوژمی بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان روویان لە زیادبوون كردووە، لە سەرلەبەیانی هەینی رابردوو فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە كەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی كردە ئامانج و بەو هۆیەوە چوار كەس كوژران. 
پێشتر بەهۆی بەئامانجگرتنی بارەگا و جێی نیشتەجێی هاووڵاتیان لە ناحیەی سنونی سەر بە شنگال، دوو كەس كوژران. 
هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق 
هەر سەبارەت بە دەستدرێژی و بۆردومانی بەردەوامی هێزەكانی توركیا، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بە توندی بۆردومانەكەی سەر ناحیەی سنونی سەر بە پارێزگای نەینەوای مەحكوم كرد، جەختیشی لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەو بارەیەوە كردەوە. 
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە»ئەم هێرش و پەلامارانە پێشێلكارییەكی ئاشكران بۆسەر سەروەریی عیراق، و هەڕەشەیەكی روونن بۆ سەر ئارامی و ژیانی مەدەنییەكان كە بەو هۆیەوە ژمارەیەك شەهید بوون و ژمارەیەكی تر بریندار بوون». 
وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت»ئەم جۆرە دەستدرێژیانە، بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و گەلەكەیەتی، پێوستە هەڵوێستێكی یەكگرتوو بەرامبەریان وەربگیرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەیان، لەڕێی وەستان بەڕووی هەموو ئەو كردەوە و هەڵسوكەوتانە كە دەبنە مایەی دروستكردنی پشێوی، وەزارەتی دەرەوە رێوشوێنی پێویستە دەگرێتەبەر لە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەی پێویست لەبارەی دەستدرێژییەكان». 
كۆكردنەوەی ئیمزا لە ئەنجومەنی نوێنەران 
بۆ بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەیان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمزا لەدژی دەستدرێژییەكان توركیا بۆسەر سەروەریی خاكی عیراق كۆدەكرێتەوە، و  داوا دەكرێت كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەلایەن پەرلەمانەوە سازبكرێت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و فەرماندە سەربازییەكان بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان بكرێن. 
بەپێی نوسراوێكی كە لەلایەن  فراكسیۆنی (سادیقون)ەوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزكراوەتەوە، داوا دەكرێت بۆ هەڵوەستەكردن بەرامبەر بە دەستدرێژییە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەر سەروەریی خاكی عیراق، دانیشتنێكی نائاسایی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سازبكرێت و تێیدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و فەرماندە سەربازییەكان بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان بكرێن. 
لە نوسراوەكەدا كە مێژووی 16ی حوزەیرانی 2022ی لەسەرە، هاتووە»بەپشتبەستن بە ماددەی (58/ یەكەم)، لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژە بە مافی پەنجا ئەندام دەكرێت بۆ داواكاریی سازدانی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر چەند پرسێكی دیاریكراو. 
فراكسیۆنی (سادیقون) دەڵێت»بە رەچاوكردنی بەردەوامبوونی هێزی داگیركاریی توركیا لەسەر پێشێلكردنی سەروەری خاكی وڵاتەكەمان و رشتنی خوێنی هاووڵاتیانی بێتاوان و درێژەدان بە بۆردومانكردنی ناوچە جیاجیاكانی وڵات كە دواینیان پەلامارەكەی كەلار بوو، چوار هاووڵاتی كوژران كە یەكێكیان منداڵ بوو». 
لە نوسراوەكەی فراكسیۆنی (سادیقون)دا هاتووە»لەبەر گرنگی زۆری ئەو جۆرە رووداوانە كە زیان بە سەروەریی عیراق و یەكێتی خاك و ئاسایش و سەلامەتی گەلەكەی دەگەیەنن، داواكارین لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنەكە بانگهێشت بكات بۆ سازدانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بانگهێشتكردنی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و فەرماندە سەربازییەكان»، لەگەڵ نوسراوەكەدا (سادیقون) ئیمزای ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ داواكارییەكە هاوپێچ كردبوو. 

#ئاوێنەی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان